Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن سەبارەت بە پێشهاتەکانی سوریا دەدوێت


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن لە زانکۆی ستانفۆرد لە کالیفۆرنیا سەبارەت بە پێشهاتەکانی سوریا لێدوانیدا.

ئەمەش بەشێک لە لێدوانەکەی وەزیری دەرەوە:

" سەرەتا سڵاوتان لێبێت و سوپاسگوزارم کە ئەم هەلەم دەستکەوت بـێم بۆ ستانفۆرد و قسە بۆ ئەم کۆمەڵەیە بکەم. هەروەها دەمەوێت سوپای پەیمانگای هوڤەر و توێژینەوە نێودەوڵەتییەکان بکەم کە ڕێگەیاندام قسەتان بۆ بکەم.

لە کۆبوونەوەیەکەوە لە ڤانکۆڤەرەوە هاتم بۆ ئێرە، لەوێ ژمارەیەک لە وڵاتان گفتوگۆیان لەسەر چۆنێتی باشکردن یاخوود توندکردنەوەی سزاکانیان کرد بۆ سەر کۆریای باکوور. ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی بەردەوام دەبن لە یەکگرتووییاندا لەم کەمپینەدا هەتاوەکوو کۆریای باکوور هەنگاوی بەرهەم هێنەر دەنێت بەرەو وازهێنان لە پەرەپێدانی چەکی ناوەکیی. ئێمە هەموومان ڕێکەوتین لەسەر ئەوەی قبوڵی ناکەین کۆریای باکوور چەکی ناوەکیی هەبێت. لە ڤانکۆڤەرەوە هاتم بۆ ئێرە بۆ کالیفۆرنیا. هەروەها سوپاسی دکتۆر کۆندۆلیزا ڕایس دەکەم کە ئەم کۆبوونەوەیەی ڕێکخست لە ماوەیەکی کورتدا. ئەو بابەتەی ئەمڕۆ دەمەوێت بۆتانی باس بکەم ئەو کارانەی کە ئەمەریکا بەنیازە لە سوریادا ئەنجامی بدات. دەست پێدەکەم بەوەی کە پـێتان بڵێم خەڵکی سوریا ڕووبەڕووی ڕەوشێکی زۆر قورس بوونەتەوە، هەروەها دەمەوێت پێتان بڵێم کە بۆچی گرنگە ئەمەریکا بوونی سەربازیی لە سوریادا بهێڵێتەوە، بۆ ئەوەی کۆتاییەک بەو ناکۆکییە بهێنین و ئامانجە سیاسییە نوێیەکانی سوریا دەستەبەر بکەین.

هەروەها لە کۆتاییدا دەمەوێت باس لەو هەنگاوانە بکەم کە ئەم بەڕێوبەرایەتییە دەیگرنە بەر بۆ دەستەبەرکردنی سوریایەکی یەکگرتووە و سەقامگیر و سەربەخۆ و دوور لە هەڕەشەی تیرۆریستی و چەکی کۆمەڵکوژ.

دواتر وەکو ئەوەی دانراوە من و دکتۆر ڕایس گفتوگۆیەکی بچووک ئەنجام دەدەین.

نزیکەی 50 ساڵە خەڵکی سوریا دەچەوسێنەوە لەژێر فەرمانڕەوایی دیکتاتۆر حافیز ئەسەد و کوڕەکەی بەشار ئەسەددا. سروشتی فەرمانڕەواییکردنەکەی ئەسەد هاوشێوەی سپۆنسەرەکەیەتی، ئێران. پشتیوانی لە تیرۆر کردووە. کۆمەڵانی توندڕەوی پەرەپێداوە تاوەکو سەربازانی ئەمەریکا بکوژن، وەکو ئەلقاعیدە. هەروەها پشتیوانی لە حیزبوڵا و حەماس دەکات. هەروەها حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانیشی چەوساندۆتەوە.

ئەم جۆرە حکومڕانیە ناکرێت تا هەتایی بێت، دوای چەند ساڵێک توڕەییەک کۆبۆوە لەنێو خەڵکی وڵاتەکەدا و زۆرێک لە هاوڵاتیانی سوری دژی ئەسەد هەستان. لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا خۆپیشاندانە ئاشتیانەکان بەلایەکی تردا ڕۆشتن لە ساڵی 2011 دا. ئەسەد و حکومەتەکەی بە فیشەک و زیندانیکردن وەڵامی خەڵکەکەی خۆیان دایەوە. لەو کاتەوە چیرۆکی سوریا کارەساتێکی مرۆیی بووە. زیاتر نیو ملیۆن سوری کوژران. زیاتر لە 5.4 سوری ئێستا پەنابەرن، 6.1 هاوڵاتیش بێسەروشوێنن. لە ئەنجامی ناکۆکیەکانی نێوان ڕژێمەکە و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆندا هەموو شارەکان وێران بوون. چەند ساڵێکی زۆری دەوێت تاوەکوو وڵاتەکە دروست دەکرێتەوە.

ناکۆکییەکانی نیوان ڕژێمەکە و گروپە جیاکانی ئۆپۆزسیۆن کە شەڕ دەکەن بۆ ئەوەی ئەسەد لەسەر دەسەڵات لاببەن ڕەوشێکی دروستکرد بۆ بڵاوبوونەوەی داعش لە وڵاتەکەدا. داعش لە قاعیدەوە دروست بوو لە عێراقدا، کۆمەڵێک بوون ئەسەد لەژێرەوە پشتیوانی لێدەکردن.

داعش ئێستا قاچێکی لە گۆڕدایە بە مانەوەی ئەمەریکا لە سوریادا هەتاوەکوو بە تەواوەتی داعش تێکدەشکێنرێت، قاچەکەی تریشی دەچێتە ژێر گۆڕەوە. ناکرێت ڕێگە بدەین مێژوو لە سوریا خۆی دووبارە بکاتەوە. " وەکو ئاماژەیەک بۆ ئەو هەڵانەی کە بەڕێوبەرایەتییەکەی ئۆباما کردوونی لە کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و شکستهێنانی لە سەقامگیرکردنی لیبیا دوای هێرشە ئاسمانیەکانی ناتۆ کە بوونە هۆی ئەوەی لادانی موعەمەر قەزافی سەرۆکی پـێشووی لیبیا لە دەسەڵات."

سەبارەت بە هۆکارەکانی دیکە بۆ مانەوەی ئەمەریکا لە سوریادا، تیلەرسن وتی " کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا یارمەتی بەشار ئەسەد دەدات. سوریایەکی سەربەخۆ و سەقامگیر و یەکگرتوو پـێویستی بە سەرکردایەتییەکە کە دوای ئەسەد دێت بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بـبـێت. بوونی ئەمەریکا لە سوریادا دەبـێتە هۆی شکستپێهێنانی داعش و ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ بەرپرسە مەدەنییە سیاسییەکانی ناوخۆی وڵاتەکە بتوانن حکومڕانی وڵاتەکە بکەن بەو شێوەیەی کە خۆیان دەیانەوێت.

تیلەرسن بە کۆندۆلیزا ڕایسی وت ژیانی هاوڵاتیانی سوریا لە مەترسیدایە.

ئەرکی سەرەکی لە سوریادا ئێستا ئەوەیە کە چیتر نەهێڵرێت هاوڵاتیانی سوریا بکوژرێن، ئەوان هێشتا دەکوژرێن، هەزارانیان لێدەکوژرێن. بەشار ئەسەد کەسێکی توندڕەوە و بکوژی خەڵکی خۆیەتی کە ناتوانێت سەقامگیرییەکی هەمیشەیی دابین بکات بۆ وڵاتەکە.

ئەرکی سەرەکی هەوڵەکانی ئەمەریکا لە سوریا بۆ دروستکردنی ڕەوشێکە بۆ پەنابەرانی سوریا تاوەکو بتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان، هەروەها بۆ نەهێشتنی کاریگەری ئێرانە لە ناوچەکەدا و ڕێگە خۆشکردنە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان تاوەکو سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەکان بکات بۆ دەستەبەرکردنی سەرکردایەتییەکی نوێ لە دیمەشق.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG