Accessibility links

تیلەرسن: ئێستا کاتی ئەوە هاتووە ئەو هۆزانەی ئێران پشتیوانیان لێدەکات لە عێراقدا بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان


ڕێکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت ئەو میلیشیا و ڕاوێژکارە ئێرانیانەی لە عێراقدان لەگەڵ هەموو میلیشیا بیانەکانی دیکە، کاتی ئەوە هاتووە بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان لەم کاتەی شەڕی دژی وا بەرەو کۆتایی دەڕوات.

ئەم لێدوانەی تیلەرسن لە پاش کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی بوو لەگەڵ پاشای سعودیە سەلمان بن عەبدولعەزیز و سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر عەبادیدا.

ئەمەریکا نیگەرانی ئەوەیە کە ئێران سوود لەو دەستکەوتانە وەربگرێت کە لە شەڕی دژ بە داعشدا بەدەست هێنراون لە عێراق و سوریا بۆ فراوانکردنی دەسەڵاتی خۆی لە ناوچەکەدا.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا سعودییەکەی عادل جوبەیر وتی " لەگەڵ نزیک بوونەوەی کۆتایی شەڕی دژ بە داعشدا، دەبێت ئەو هۆزانەی کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیان لێدەکرێت لە عێراقدا بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان. دەبێت چەکدارە بیانییەکانی ناو عێراق بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان و ڕێگە بدەن دەسەڵات بگەڕێتەوە بۆ گەلی عێراق."

دەیان هەزاران عێراقی لە ساڵی 2014 دا دوای ئەوەی ڕێکخراوی داعش کۆنتڕۆڵی سێیەکی خاکی عێراقی کرد ڕازیبوون بەوەی چەک هەڵبگرن و هێزی حەشدی شەعبیان دامەزراند کە لەلایەن ئێرانەوە مەشق و کۆمەکی دەکرێت و بۆتە بەشێک لە دەزگای ئاسایشی عێراق.

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا وتی تیلەرسن لەو لێدوانەیدا مەبەستی هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی قودس بووە کە سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG