Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت عێراق دەبێت بەرپەرچی دەسەڵاتی ئێران لە وڵاتەکە بداتەوە


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن وتی دەبێت عێراق بە تەنها بوەستێتەوە لەبەردەم دەسەڵاتی ئێرانیدا و دانی بەوەشدا نا کە دوو وڵاتەکە سنورێکی درێژ و بەرژەوەندیی دارایی یاسایی هەیە لەنێوانیاندا.

ڕۆژنامەنوسان لە جنێڤ سەبارەت بەو بابەتە لە تیلەرسنیان پرسی و تیلەرسن لە وەڵامدا وتی " ئەوەی ئێمە بە عێراقییەکانی دەڵێین ئەوەیە کە دەبێت توانای پشت بەستن بە خۆتان پەرەپێبدەن."

وتیشی هێشتا ئەمەریکا زۆر نیگەرانە سەبارەت بە کەوتنەوەی شەڕ لەنێوان هێزەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگەدا دوای ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی.

وتیشی " واشنتن بێهیوا بووە لەوەی دوو لایەنەکە ناتوانن بگەنە چارەسەرێکی ئاشتیانە." هەروەها هانی عەبادیدا بەپێی دەستووری عێراق دەستپێشخەرییەکانی هەولێر قبوڵ بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG