Accessibility links

تیلەرسن: کۆمەڵێک هەنگاوی پێویست هەن دەبێت بگیردرێنەبەر بۆ گفتوگۆکانی ئەمەریکا لەگەڵ کۆریای باکووردا


ڕێکس تیلەرسن
ڕێکس تیلەرسن

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن وتی کۆمەڵێک هەنگاوی زۆر پێویست هەیە دەبێت بگیردرێنەبەر سەبارەت بە شوێن و چۆنێتی گفتوگۆکانی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باکوور.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بەشدارە لە گفتوگۆکانی نێو بەڕێوبەرایەتییەکەی ئەمەریکادا سەبارەت بە گفتوگۆ چاوەڕوانکراوەکەی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون.

لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ پایتەختی نێجیریان ئابوجا، تیلەرسن وتی " کۆمەڵێک هەنگاوی زۆر پێویست هەن دەبێت بگیردرێنەبەر بۆ ڕێکەوتن لەسەر شوێن و ڕێکەوتن لەسەر چۆنێتی ئەو گفتوگۆیانە. ئەوانە قۆناغە سەرەتاییەکانن. کۆریای باکوور ڕاستەوخۆ قسەیان لەگەڵدا نەکرووین بەڵام پێشبینی ئەوە دەکەین ڕاستەوخۆ شتێکیان لێ ببیستین."

ڕێکس تیلەرسن لە کۆتایی سەردانەکەیدا بۆ وڵاتانی ئەفریقا کە هەفتەیەکی خایاند ئەم لێدوانانەیدا.

بەڵام تیلەرسن باسی لەو هەنگاوە پێویستانە نەکرد. هەروەها ڕەتی کردەوە لێدوان لەسەر ئەو شوێنانە بدات کە ئەگەری هەیە کۆبوونەوەکەیان تێدا ئەنجام بدرێت.

جێی ئاماژەیە ئەوە یەکەمین چاوپێکەوتنی ڕاستەوخۆ دەبێت لەنێوان دوو سەرۆکەکەدا و لەوانەیە ببێتە هۆی کەمبوونەوەی گرژییەکان کە بەهۆی بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی کۆریای باکوورەوە دروست بوون.

XS
SM
MD
LG