Accessibility links

تیلەرسن: ئەسەد هیچ ڕۆڵێکی نابێت لە داهاتوویی سوریادا


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن وتی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد و خێزانەکەی هیچ ڕۆڵێکیان نابێت لە داهاتووی سوریادا. ئەمەش پێش دانوستاندەکانی ئاشتی هات کە وابڕیارە مانگی داهاتوو دەست پێبکاتەوە و گرنگی بدات بە پڕۆسەی گۆڕانکاری سیاسی.

تیلەرسن وتیشی بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ پشتیوانی لە دانوستانەکانی ئاشتی دەکات لە جنێڤ بەوەی کە تەنها ڕێگەیە بۆ کۆتایی هێنان بەو شەڕەی کە بۆ ماوەی شەش ساڵە بەردەوامە و ڕۆشتن بەرەو پڕۆسەی گۆڕانکاری سیاسیی و هەڵبژاردنەکان.

تیلەرسن دوای ئەنجامدانی گفتوگۆکان لەگەڵ نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا ستافان دی میستورا ئەم لێدوانانەیدا و دی میستۆراش ڕایگەیاند دانوستانەکانی نێوان حکومەتی سوریا و ئۆپۆزسیۆن وەستاوە و لە 28ی مانگی یانزەدا دەست پێدەکاتەوە.

تیلەرسن لە جنێڤ وتی " ئەمەریکا سوریایەکی تەواو و یەکگرتووی دەیەوێت و دەشیەوێتبەشار ئەسەد ڕۆڵی نەبێت لە فەرمانڕەواییدا."

وتیشی " ئێمە بۆچوونمان وایە کە پێمان وانیە ڕژێمی ئەسەد و خێزانەکەی داهاتوویەکیان هەبێت. سەردەمی خێزانی ئەسەد لە کۆتاییەکەی نزیک دەبێتەوە. تەنها شت ئەوەیە کە چۆن ئەوە ئەنجام بدرێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG