Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: ئەمڕۆ تیلەرسن لە پاریس چاوی بە حەریری دەکەوێت


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند وەزیری دەرەوەی ئەمەریک ڕێکس تیلەرسن ئەمڕۆ لە پاریس چاوی بە سەرۆک وەزیری لوبنان سەعد حەریری دەکەوێت.

دوو وەزیرەکە لەمیانەی کۆبوونەوەی وەزیرەکانی کۆمەڵەی نێودەوڵەتیدا چاویان بە یەک دەکەوێت بۆ پشتیوانیکردنی لوبنان، کۆمەڵەکەش پێج وڵاتە زلهێزەکەی ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش دەگرێتەوە لەوانەش ئەمەریکا و فەڕەنسا و ڕوسیا و بەڕیتانیا و چین.

وابڕیارە لەمیانەی کۆبوونەوەکەی زلهێزەکانی جیهاندا لە فەڕەنسا، وڵاتەکانی ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایش فشار بخەنە سەر سعودیە و ئێران بۆ ئەوەی چیتر دەست وەرنەدەنە سیاسەتی ناوخۆی لوبنانەوە و داوا لە حیزبوڵا دەکەن سنوورێک بۆ چالاکییەکانی دابنێت لە ناوچەکەدا.

سەرچاوەیەکی سیاسیی فەڕەنسا کە وڵاتەکەی ڕۆڵێکی سەرەکییان بینی لە یارمەتیدانی حەریری تاوەکو بگەڕێتەوە بۆ لوبنان وتی " لەکاتێکدا کە گرژییەکی نێودەوڵەتی زۆر هەیە، پێویستە لەسەر ئێمە پەیامێک بنێرین بۆ سەقامگیری و ئاسایش بۆ هەموو لایەنەکانی لوبنان و هاوبەشەکانی ئەم وڵاتە و ئەوانەشی کە دەسەڵاتیان تیایدا هەیە."

وتیشی " ئێمە پێویستە ڕەوشەکە هێوربکەینەوە لە ناوچەکەدا و پێمان وایە ئەم هەوڵە دەبێت لە لوبنانەوە دەست پێبکات چونکە وڵاتێکە کە دەتوانرێت هەموو لایەنەکان بگەنە ڕێکەوتنێک و لەویشەوە وڵاتانی دیکەش چاو لە لوبنان بکەن و دەست بکەن بە دانوستان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG