Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: تیلەرسن و لاڤرۆڤ ڕۆژی یەکشەممە لە نیویۆرک کۆدەبنەوە


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن ڕۆژی یەکشەممە لە نیویۆرک چاوی بە وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرجی لاڤرۆڤ دەکەوێت لەمیانەی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵگەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا.

وەزارەتەکە هیچ وردەکارییەکی نەدا لەسەر ئەوەی دوو وەزیرەکە لە کۆبوونەوەکەیاندا باس لە چی دەکەن. واچاوەڕواندەکرێت باس لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 ی ئێران و ناکۆکییەکانی سوریا و بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی کۆریای باکوور بکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG