Accessibility links

لاڤرۆڤ و تیلەرسن گفتوگۆ لەسەر کێشەکانی سوریا دەکەن


وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرجی لاڤرۆڤ و هاوتا ئەمەریکییەکەی رێکس تیلەرسن لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا گفتوگۆیان لەسەر پێویستی وەستاندنی شەڕ کرد لە سوریا.

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لاڤرۆڤ داوای لە تیلەرسن کردووە تواناکانی بەکاربهێنێت بۆ وەستاندنی شەڕ لە سوریا و ناکۆکییەکان لەگەڵ هێزەکانی حکومەتی سوریادا.

تیلەرسن و لاڤرۆڤ ڕێکەوتن لەسەر بەردەوامبوونی پەیوەندییەکانی نێوانیان سەبارەت بە بابەتە جیاوازەکان و کارکردن پێکەوە. شایەنی باسە لەوەتەی سەرۆک ترامپ بۆتە سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ سەرۆکی روسیا ڤلادیمێر پوتندا کۆنەبۆتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG