Accessibility links

لاڤرۆڤ: سزا نوێیەکانی ئەمەریکا زیان بە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە دەگەیەنێت


وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا سێرجی لاڤرۆڤ لە بەیاننامەیەکدا ڕێکس تیلەرسنی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکای ئاگادار کردەوە کە سزا نوێیەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ڕوسیا زیان بە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە دەگەیەنێت.

وەزارەتەکە لەزاری لاڤرۆڤەوە بلاویکردەوە لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ تیلەرسن لاڤرۆڤ وتوویەتی " هەڵسوکەوتێکی لەمجۆرە پەیوەندییەکانی نێوان ڕوسیا و ئەمەریکا دەخاتە مەترسییەکی گەورەوە."

لاڤرۆڤ وتیشی مۆسکۆ هێشتا چاوەڕیی وەڵامدانەوەی ئەمەریکا دەکات سەبارەت بەو پێشنیارانەی خراونەتە بەردەمی بۆ باشکردنی پەیوەندییەکان و ئەرکەکانیان لە سوریا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG