بەرپرسی کاروبارەکانی وەزارەتی دەرەوە ستیڤ گۆڵدستین دەڵێت: وەزیری دەرەوە تیلرسن تەندروستی باش نیە پاش ئەوەی کە چەند رۆژێک کاری لەسەر گرفتە گەورەکانی وەک باکوری کوریا کردبوو..
هەروەها گۆڵدستین گوتیشی بارودۆخی تەندروستی هێندە خراپ نیە، بەڵام بەهۆیەوە هەندێک لە کۆبونەوە و سەردانەکان دووبارە بۆ تەواوکردنی گەشتەکەی وادەی بۆ دادەنرێتەوە.
یەکێک لە پلانەکانی گەشتەکەی ئەوەبوو کە لە شوێنی تەقاندنەوەی باڵیۆزخانەی ولایەتە یەکگرتووەکان کە لە ١٩٩٨ لە نایرۆبی ئەنجام درا، لە بۆنەیەک دا ئامادە بێت.
وابڕیاربوو تیلیرسن شەمە لە پرۆژە پلانی پرۆگرامی پێپفار بۆ بەڕەنگارەبوونەوەی ڤایرۆسی HIV/Aids لە ئەفریکادا بەشداری بکات، بەڵام نەیتوانی. هاوکات کاربەدەستانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەری ئەو لەوێ ئامادەبوون.