Accessibility links

تیلەرسن ئەو هەواڵانە ڕەت دەکاتەوە کە دەڵێن لەکارەکەی دووردەخرێتەوە


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن ئەو هەواڵانەی ڕەت کردەوە کە دەڵێن گوایە کۆشکی سپی بەنیازە لەکارەکەی دووری بخاتەوە و بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا مایک پۆپمپیۆ بخەنە شوێنەکەی.

لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ناتۆدا تیلەرسن سەبارەت بە بابەتەکە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ قسەی کردوو و هەموو ئەو هەواڵانەی ڕەت کردەوە کە دەڵێن کۆشکی سپی بەنیازە لەکارەکەی دووری بخاتەوە، ئەمەش لە گەشتەکەیدا بۆ ئەوروپا لەکاتێکدا کە هاوپەیمانانی ئەمەریکا دەخوازن جێگیریی سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا جێگیر بێت.

کاتێک سەبارەت بە بابەتەکە لەلایەن ڕۆژنامەنووسانەوە پرسیاری لێکرا، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن وتی " ئەم چیرۆکە هەموو شەش مانگێک جارێک بڵاودەکرێتەوە و دەمەوێت پێتان بڵێم ئێوە پێویستتان بە سەرچاوەی نوێ هەیە چونکە هەموو جارێک چیرۆکەکانتان هەڵەیە."

سەرەڕای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو سەرۆک ترامپ وتی تیلەرسن لەکارەکەی لانابات و تیلەرسنیش هەواڵەکانی بە پێکەنیناوی ناودێر کرد، بەڵام سەرۆک ترامپ وتیشی کە خۆی تەنها کەسە سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا دیاری دەکات. ڕۆژی هەینی سەرۆک ترامپ لە تویتێکدا وتی " لەکۆتاییدا من بڕیار دەدەم شتەکان چۆن بەڕێوە بچن."

تیلەرسن لە میانەی گەشتەکەیدا کە دواتر بۆ ڤیێنا و پاریسیش دەچێت هەوڵیدا حکومەتەکانی ئەوروپا و سیاسەتمەدارانی ئەمەریکا دڵنیا بکاتەوە کە ئەو کۆنتڕۆڵی هەموو شتەکانی کردووە.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکس تیلەرسن لە بڕۆکسل وتی " وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئێستا لە دۆخێکی باشتردایە بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە جیهاندا بەبەراورد لەگەڵ دە مانگ لەمەوبەردا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG