Accessibility links

تیلەرسن: ئەمەریکا پابەندە بە سیاسەتی یەک چین و هەروەها سیاسەتی پشتیوانی کردن لە تایوانیش


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رێکس تیلەرسن وتی بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆک ترامپ پابەندە بە سیاسەتی یەک چینەوە و هەروەها پابەندیشە بە سیاسەتی پشتیوانی کردن لە تایوانیش لەکاتێکدا کە سیاسەتی ئەمەریکا بەرامبەر چین گەڕاوەتەوە بەڵام واشنتن سوورە لەسەر پاراستنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تایواندا.

تیلەرسن بە ئەنجوومەنی سیناتی وت " گرنگە کاتێک گفتوگۆیان لەگەڵدا دەکەین بتوانین پابەندبوونمان بەرامبەر تایوان بپارێزین و ئەوەش ئەوەیە کە دەمانەوێت بیکەین."

تیلەرسن وتیشی " پرسیارەکە ئەوەیە ئایا سیاسەتی یەک چین بۆ ماوەی پەنجا ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت؟ ئەمە ئەو گفتوگۆیانەیە کە ئەنجامی دەدەین، لە زۆر ڕووەوە ئاڵۆزە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG