Accessibility links

تیلەرسن : ئەمەریکا سوورە لەسەر ڕاوەدوونانی تیرۆریستان لە سەرانسەری جیهاندا


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رێکس تیلەرسن وتی ئەمەریکا ئامادەیە یارمەتی بەرپرسانی ئیسپانی بدات لە لێکۆڵینەوەکانیاندا سەبارەت بە ڕووداوەکەی شاری بەرشەلۆنە و وتی ئەمەریکا پابەندە بە ڕاوەدوونانی تیرۆریستان لە سەرانسەری جیهاندا.

تیلەرسن لە دەستپێکی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیە هاوبەشەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی ژاپۆنیدا وتی " دەمەوێت بە باسکردنی ڕووداوەکەی بەرشەلۆنە دەستپێبکەم کە وادیارە هێرشێکی تیرۆریستی ترە."

وتیشی " تیرۆریستانی سەرانسەری جیهان دەبێت بزانن ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی سوورن لەسەر ڕاوەدوونانیان."

لەماوەی ڕابردوودا ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆیان لەسەر هێرشەکەی شاری بەرشەلۆنە ڕاگەیاند.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG