Accessibility links

تیلەرسن: پێویستە وڵاتانی عەرەبی لیستێکی داواکاری پێشکەشی قەتەڕ بکەن


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رێکس تیلەرسن وتی ئەمەریکا هیوادارە وڵاتانی عەرەبی بتوانن لیستێکی داواکارییەکانیان پێشکەشی قەتەڕ بکەن کە بتوانرێت لەلایەن قەتەڕەوە جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوەی چارەسەری ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی و قەتەڕ بکەن.

تیلەرسن وتی " دەزانین لیستی داواکارییەکانی سعودیە و ئیمارات و میسڕ و بەحرەین ئامادەکراوە، هیوادارین بەزوویی لیستەکە پێشکەشی قەتەڕ بکەن و لیستەکە بەشێوەیەک بێت کە ڕێی تێبچێت و قەتەڕ بتوانێت جێبەجێیان بکات."

وتیشی ئەمەریکا پشتیوانی لە هەوڵەکانی کوەیت دەکات بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG