Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا : هەفتەی داهاتوو لاڤرۆڤ و تیلەرسن کۆدەبنەوە


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرجی لاڤرۆڤ
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرجی لاڤرۆڤ

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند هەفتەی داهاتوو وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرجی لاڤرۆڤ و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن لەمیانەی کۆبوونەوەکەی مانێلا کۆدەبنەوە و باس لە پەیوەندییەکانی ئێستای نێوان دوو وڵاتەکە دەکەن.

وەزارەتەکە ڕایگەیاند دوو وەزیرەکە ڕازیی بوون لە میانەی کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا کۆببنەوە.

وەزارەتەکە وتیشی دوو وەزیرەکە لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا باسیان لە کۆریای باکوور و کۆمەڵێک بابەتی دیکە کردووە.

ئەم کۆبوونەوەش لەکاتێکدا دێت کە ئەمەریکا یاسای سەپاندنی سزا نوێیەکانی بۆ سەر ڕوسیا پەسەند کردوو و لەلای خۆشییەوە ڕوسیا وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ سەپاندنی سزاکان فەرمانی دەرکرد بە کەمکردنەوەی سیاسەتمەدارانی ئەمەریکی لە ڕوسیا و دەرکردنیان لە وڵاتەکەدا. هەروەها ڕوسیا وتی سەپاندنی سزاکان هیچ بوارێک ناهێڵێتەوە بۆ باشکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە.

سەرۆک ترامپیش لە لێدوانێکدا وتی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و ڕوسیا لە بارودۆخێکی زۆر خراپدایە و زۆر مەترسیدارە و لۆمەی کۆنگرێسی ئەمەریکای کرد لەسەر خراپبوونی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەیی و ڕوسیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG