Accessibility links

لە ئەنجامی تەقینەوەی ئوتومبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە تکریت دوو کەس کوژران


سوپای عێراق وتی لە ئەنجامی تەقینەوەی ئوتومبێلێکی بۆمبڕێژکراودا لە شاری تکریتی عێراق دوو کەس کوژران و شەش کەسی دیکە برینداربوون.

سوپای عێراق هێرشەکەی بە تیرۆریستی ناودێرکرد و ئوتومبێلەکە لەنزیک خاڵی پشکنینی دەروازەی باکووری تکریت تەقیوەتەوە کە 150 کیلۆمەتر دوورە لە باکووری بەغدادەوە.

بەپێی سەرچاوەکانی پۆلیس و تەندروستی دوو کوژراوەکە پۆلیسن، بەڵام سوپا دەڵێت مەدەنین.

سەرچاوەکانی پۆلیس دەڵێن دوو سەرباز و پۆلیسێک و سێ مەدەنی برینداربوون.

تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕانەگەیاندووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG