Accessibility links

دوای ئاگادارکردنەوەکەی حکومەتی ئیثیوپیا ڕابەرانی تیگرای دەڵێن " ئامادەین بۆ مردن "


سەرۆکی هەرێمی تیگرای وتی گەلەکەی " ئامادەن بۆ مردن "، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆک وەزیری ئیثیوپیا 72 کاتژمێری دایە ڕابەرانی هەرێمەکە تاوەکو خۆیان بەدەستەوە بدەن.

دوای سێ هەفتە لەو هەڵمەتە سەربازییەی دەستی پێکردووە بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی هەرێمی تیگرای، حکومەتی ئیثیوپیا بەنیازە " بەمزووانە گەمارۆ ی میکیلی پایتەختی تیگرای و بنکەی بەرەی ڕزگاریخوازی گەلی تیگرای بدات."

10 ڕۆژ لەمەوبەر سەرۆک وەزیری ئیثیوپیا ئابی ئەحمەد هۆشیاریدایە سەربازانی تیگرای و داوای لێکردن لە حیزبی فەرمانڕەوای هەرێمی تیگرای جیاببنەوە و بێنە ناو سوپای فیدڕاڵیەوە، چەند ڕۆژێک دواتر وتی هەڵمەتە سەربازییەکە گەیشتۆتە " قۆناغی کۆتاییەوە."

سەرۆکی هەرێمی تیگرای و ڕابەری بەرەی ڕزگاریخوازی گەلی تیگرای دیبریتسیۆن گبریمایکڵ بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت " ئابی ئەحمەد چەند جار وتی سێ ڕۆژ؟ نازانێت ئێمە کێین. ئێمە گەلێکین بنەمای خۆمان هەیە و ئامادەین لەپێناو بەرگریکردن لە ماف و بەڕێوەبردنی ناوچەکەماندا بمرین."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG