Accessibility links

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا لە بەغداد چاوی بە عەبادی دەکەوێت


وتەبێژی حکومەتی عێراق وتی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی لە بەغداد چاوی بە هاوتا عێراقییەکەی حەیدەر عەبادی کەوتووە، ئەمەش یەکەمین سەردانی تێریزا مەیە لەوەتەی لە ساڵی ڕابردووەوە پۆستی سەرۆک وەزیرانی وەرگرتووە.

جێی ئاماژەیە بەڕیتانیا هاوبەشێکی سەرەکیە لەو هاوپەیمانێتیەدا کە ئەمەریکا ڕابەرایەتی دەکات و پشتیوانی لە بەغداد دەکات لە جەنگیدا دژی ڕێکخراوی داعش کە لەساڵی 2014 دا سێیەکی خاکی عێراقی کۆنتڕۆڵ کرد.

حکومەتی بەڕیتانیا لە مانگی نۆدا ڕایگەیاند نزیکەی 600 سەربازیی بەڕیتانیا لە عێراق بڵاوکراونەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG