Accessibility links

پشتیوانی سێ ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا لە خۆپێشاندانەکان لە ئێران


لە ڕاستەوە:سێناتۆر "هەچ"، پال ڕایان سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سێناتۆر کاتن
لە ڕاستەوە:سێناتۆر "هەچ"، پال ڕایان سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سێناتۆر کاتن

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران "گرینگە کە ئێمە لە خوپێشاندەرانی بێ توند وتێژی لە ئێران پشتیوانی بکەین."

لە دووهەمێن رۆژی خۆپێشاندانەکان لە شارەکانی جۆربەجۆری ئێران، سێ ئەندامی کۆنگرەی ئەمەریکا وێرای هەڵوێست گرتن لە بەرامبەر ئەو ڕووداوانە خوازیاری پشتیوانی کردن لە خەڵکی ئێرانن.

پاڵ ڕایان، Paul Ryanسەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لە یەکەم هەڵوێست سەبارەت بە ناڕەزامەندییەکان لە ئێران لە تویتری خۆی ڕۆژی هەینی دا نووسی: "گرینگە کە ئێمە لە خوپێشاندەرانی بێ توند وتێژی لە ئێران پشتیوانی بکەین. ئەو ئاکامی ئەو ڕێژیمەیە کە بە جێگای پێڕاگەیشتن بە داخوازییەکانی خەڵکی خۆی پشتیوانی لە ڕێکخراوەکانی تێرۆرستی دەکات."

کاردانەوەی ئەندامێکی لە مێژینەی سنێتی ئەمەریکا

لە لایەکی دیکەوە سێناتۆر Orrin Hatch ئورین هەچ، لە پارتی کۆماریخواز، نوێنەری ئەیالەتی یوتا لە سێنێتی ئەمەریکا لە هەڵوێست گرتن سەبارەت بە خۆپێشاندانەکانی بەربڵاوی ئێران لە تویتردا نووسی :

"خۆپێشاندانی سەرانسەری ئێران کاردانەوەی کەمترخەمی ئایاتۆڵا بەرامبەر بە داخوازییەکانی سەرەتایی خەڵکی ئێرانن. کاربەدەستانی ئێران ئەوەی کە لە باری ئابووری لە ڕێگای ڕێکەوتنی ناوکی ئێران وەچەنگیان کەوتووە بۆ پشتیوانی دارایی لە تێرۆریزم و توند و تیژی تایفەیی لە سوریا، یەمەن، لوبنان و شوێنی تر بە کاری دێنن."

هەروەها ئەو سێناتۆرە دەڵێت: " ئەمن پشتیوانی لە داخوازییەکانی خەڵکی ئێران بۆ خێر و مەندی و ئازادی دەکەم، و داوا لە هاوکارانم لە کۆنگرە ئەوەیە کە لە گەڵ من هاودەنگ بن."

ناوبراو لە ئەندامانی لە مێژینەی ئەمەریکا و بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٧٧ بوو بە ئەندامی سێنێتی وڵات.

هەر لە ئەم پەیوەندییەدا، تام کاتن، Tom Cottonسێناتۆری پارتی کۆماریخواز لە کاردانەوە بەرامبەر بە ناڕەزامەندی جەماوەری گوتی، "حکومەتی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە بڵاوکردنەوەی ڕق و تووڕەیی ناتوانێت بۆ هەمیشە خەڵک پشتیوانی لێ بکات و دەبیت پشتیوانی لە خەڵکی ئێران بکرێت کە ئامادەن گیانی خۆیان لە پێناوی دژایەتی کردن بەرامبەر بە ئەو بیر و بۆچوونەی حکومەت گیانی خۆیان فیدا بکەن."

سێناتۆر کاتن هەروەها گوتی، "ئایەتوڵاکان لە ئێران بە کەڵکوەرگرتن لە میلیارد دوڵار کە بە دوای ڕزگاربوون لە گەمارۆکان پێی گەیشتن،ناتوانن داخوازییەکانی خەڵک بە جێ بگەیەنن چونکە ئەو پوڵانەی ڕژانە ئێران بۆ هەوڵەکانی هێرشبەرانە لە سوریا، لوبنان، عێڕاق و یەمەن بەکارهێنران."

XS
SM
MD
LG