Accessibility links

سێ کۆڵبەر لە سنووری نەوسودی ئێران لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە تەقەیان لێکراوە و بریندار بوون


ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە سێ کۆڵبەر لە سنووری هەرێمی نەوسودی ئێران لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئێرانەوە ڕاستەوخۆ تەقەیان لێکراوە و بە سەختی بریندار بوون.

ڕێکخراوەکە وتیشی دووان لە کۆڵبەرەکان ناوییان سەبوور سەیدی و فەرزاد ئیمامییە. سەیدی خەڵکی جوانڕۆیە و ئیمامی خەڵكی پاوەیە، ناسنامەی کۆڵبەری سێیەم کە خەڵکی جوانڕۆیە هێشتا لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت.

ڕێکخراوەکە دەڵێت ڕووداوەکە ئێوارەی ڕۆژی شەممە ڕوویداوە، سەبوور سەیدی و کۆڵبەرەکەی دیکەی دانیشتووی گوندی کڵاش هەوش لە جوانڕۆ، هەردووکیان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێرانەوە لە گوندی دزاوەری سەر بە شاری نەوسوود بریندار بوون.

سەرچاوەکانی هەنگاو ئاماژەیان بەوە کردووە یەکێک لە کۆڵبەرەکان لە بارودۆخێکی خراپدایە، ئەوەش دوای ئەوەی "بە مەبەست" لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە. هەردوو کۆڵبەرەکە قاچییان بە سەختی بریندار بووە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە پاوە.

لە ڕووداوێکی جیادا، ڕۆژی هەینی فەرزاد ئیمامی تەمەن 35 ساڵ و دانیشتووی پاوە، بە هەمان شێوە بریندار بوو دوای ئەوەی هێزەکانی سنوور تەقەیان لێکردووە لە کاتێکدا کە لە چیاکانی سنووری نەوسەد کاری کردووە.

بەپێی ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە، دیارە کە فەرزاد ئیمامی دەموچاو و سەری بریندار بووە.

سەرچاوە/ ماڵپەڕی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی هەنگاو

XS
SM
MD
LG