نەتەوە یەكگرتوەكان بڵاویكردەوە 170 هەزار كەس لەئەنجامی کۆنتڕۆڵكردنی عەفرین لەلایەن توركیاوە ئاوارەبوون و لەهەلومەرجێكی دژواردا ژیان بەسەردەبەن.
یانز لازكی وتەبێژی نووسینگەی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ هەماهەنگی كاروباری مرۆیی ئاشكرایكرد ئەو كەسانەی ئاوارەبوون روویان لەشارۆچكەی تەل رەفعەتی نزیك عەفرین كردوە.
لازكی گوتیشی: 50 بۆ 70 هەزار كەس لەشاری عەفرین ماونەتەوەو لەهەلومەرجێكی دژواردا ژیان بەسەردەبەن.
لای خۆیەوە، رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: ژمارەیەك بنكەی تەندروستی گەڕۆكو پێداویستی پزیشكیانی بۆ ئاوارەكان دابینكردوە و هۆشیاریی دەدات لەكەمی خزمەتگوزاریی تەندروستی لەشارۆچكەی تەلڕەفعەت، كە ژمارەیەكی زۆری ئاوارەكانی عەفرین رویان تێكردوە.
پێشتر روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە نزیكەی 250 هەزار كەس لەعەفرین ئاوارەبوون و دەیان هاوڵاتی مەدەنی لەهێرشەكانی توركیا كوژراون.