Accessibility links

لە ئاکامی شەری یەمەن 85 هەزار کەسی دیکە ئاوارەبوونە


منداڵێکی ئاورە لە سەنعای پێتەخت
منداڵێکی ئاورە لە سەنعای پێتەخت

نەتەوە یەکگرتوەکان دەلێت لەساڵی 2015 ەوە زیادتر لە 2 ملیۆن کەس لەناوخۆی یەمەن ئاوارەبوونە

ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران دەڵێن کە بەرزبوونەوەی رادەی توندوتیژی و شەڕ لە یەمەن بۆتە هۆی ئاوارەبوونی 85 هەزار کەس کە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتووە لەماوەی ئەم 10 هەفتەیەدا، لەکاتێکدا لەتەواوی وڵاتەکدا خەڵکێکی زۆر ئاوارەبوونە.

پەیامنێری دەنگی ئەمریکا لیزا شێڵن لە بارەگەی سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ ئەم راپۆرتەکەی دا دەنووسێت:

هەر لەساڵی 2015 ەوە زیاتر لە 2 ملیۆن کەس لەناوخۆی یەمەن ئاوارەبوونە ئەمە لەکاتێکدا بوو کە هاوپەیمانی بە رێبەرایەتی عەرەبستانی سعودییە دەستیان بە سازکردنی هەڵمەتی بۆمبارانکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسوییەکان بە مەبەستی پشتیوانیکردنی حکومەتەکەی یەمەن کرد.

ئاژانسی کاروباری ئاوارەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری ئەوەی دا کە رووبەڕووبونەوەکانی ئەم دواییانەی شەڕەکان وایکردووە کە هەزاران خەڵکی مەدەنی هەر لە یەکەم رۆژی مانگی 12 ی 2017 ەوە ئاوارەببن و ئەو ئاوارە نوێیانە لە شارەکانی رۆژئاوای یەمەن لە هوەیداو تەیز نیشتەجێدەکرێنەوە .

هاوکات وتەبێژی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان سیسیلی پاولی دەشڵێت سەبارەت بە ئەو هاوڵاتیانی کە لەناوچەکانی شەڕدا گیریان خواردووە تەواو نیگەرانە.

XS
SM
MD
LG