کۆریای باشوور وتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دووبارە دڵنیایان کردووینەتەوە کە خۆیان خەرجی سیستمی بەرگری موشەکی ثاد دەدەن دوای چەند ڕۆژێک لە وتەکانی سەرۆکی ئەمەریکا کە وتی سیئۆل دەبێت خەرجی سیستمە بەرگرییە موسەکییەکە بدات کە بۆ بەرگریکردن دژی کۆریای باکوور دانراوە.
ئۆفیسی سەرۆکایەتی کۆریای باشوور وتی مکماستەری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ هاوتا کۆرییەکەی کیم کوان جیندا وتویەتی وڵاتە یەکگرتووەکان لەگەڵ کۆریای باشووردا ئاسیا و زەریای هێمن لە پێشدا دادەنێن.
شایەنی باسە پەیوەندییەکە دوای ئەو تاقیکردنەوە موشەکییەی کۆریای باکوور هات کە واشنتن و سیئۆل بە تاقیکردنەوەیەکی شکستخواردوو ناودێریان کرد.
وە کاتێکیش لەلایەن ڕۆژنامەنووسانەوە پرسیاری لێکرا سەبارەت بە وەڵامدانەوەی ئەمەریکا بۆ تاقیکردنەوەکە ، سەرۆک ترامپ وتی " بەمزووانە دەبینن." بەڵام باسی لەوە نەکرد وەڵامدانەوەی ئەمەریکا چۆن دەبێت.
سەرچاوە / ڕۆیتەرز