Accessibility links

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا چاوی بە شازادەی جێنشینی سعودیە دەکەوێت


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی

وتەبێژی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی وتی مەی لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلماندا کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێویستی هێورکردنەوەی ڕەوشی کەنداو، ئەمەش دوای ئەوەی گرژییەکان لە ناوچەی کەنداودا بەهۆی ململانێکانی نێوان ئەمەریکا و ئێرانەوە زیادیانکرد.

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی کە وابڕیارە کۆتای مانگی داهاتوو دەست لەکارەکەی بکێشێتەوە، ڕۆژی هەینی لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن و سەرۆکی ئەفریقای باشوور سیڕیڵ ڕامابوساشدا کۆببێتەوە. هەروەها ڕۆژی شەممەلەگەڵ سەرۆک وەزیری ئوستڕاڵیا سکۆت مۆریسن و سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان و ڕابەرانی وڵاتانی دیکەدا کۆببێتەوە.

وتەبێژیی فەڕمی تێریزا مەی بە ڕۆژنامەنووسانی وت " سەرۆک وەزیر سوود لەم هەلە وەردەگرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بابەتە هەرێمییە گرنگەکان لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودیەدا، هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر پێویستی هێورکردنەوەی ڕەوشی کەنداو و پشتیوانیکردن لە هەموو لایەنەکانی یەمەن بۆ کۆتای هێنان بە ململانێکانی ناو ئەو وڵاتە." وتیشی مەی دۆسییەی کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچیش دەوروژێنێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG