Accessibility links

مەی: گفتوگۆکانی هاتنە دەرەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەبێت گرنگی بدات بە ئایندەی پەیوەندییەکان


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی وتی گفتوگۆکانی وڵاتەکەی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا بۆ هاتنە دەرەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەبێت گرنگی بدات بە ئایندەی پەیوەندییەکانی نێوان بەڕیتانیا و یەکێتی ئەوروپا.

مەی لەبەردەم پەرلەماندا وتی " دەبێت کاتی خۆمان و سەرمایەمان تەرخان بکەین بۆ ئەوەی کە گرنگە: پەیوەندییەکی ماوە درێژ لە نێوان ئێمە و یەکێتی ئەوروپادا دوای کۆتایی هاتنی ئەم ماوە کاتییە."

مەی باسی لەوەش کرد کە بەڕیتانیا ئەرکی یاسایی تایبەت بە ماددەی پەنجا هەڵناوەشێنێتەوە کە سەبارەت بە دەستپێکردنی گفتوگۆکانی هاتنە دەرەوەی بەڕیتانیایە لە یەکێتی ئەوروپا و بۆ ماوەی دوو ساڵ بەردەوام دەبێت.

وتیشی " حکومەت ڕوونی کردۆتەوە کە هیچ نیازێکمان نیە ئەوە هەڵبوەشێنینەوە و دەنگی گەلی بەڕیتانیا جێبەجێ دەکەین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG