Accessibility links

تایلاند 50 حاڵەتی نوێی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کرد


تایلاند 50 حاڵەتی نوێی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرد و ئافرەتێکی تەمەن 43 ساڵیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەستدا.

وتەبێژی سەنتەری حکومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاویسین ویسانوتین وتی لەنێو حاڵەتە نوێیەکاندا 27 حاڵەتیان پەیوەندیان بە حاڵەتەکانی پێشووەوە هەیە و هەشت حاڵەتی دیکەیان هێشتا نەزانراوە چۆن توشی ڤایرۆسەکە بوون.

وتیش 3 حاڵەتیش لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتوونەتەوە.

تا ئێستا تایلاند 2,473 حاڵەتی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکردووە و 33 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش هەبووە، هەروەها 1,013 کەسیش چاکبوونەتەوە و ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG