Accessibility links

لە ئەنجامی تەقەکردنێکدا لە تکساس هەشت کەس دەکوژرێن


بەرپرسانی ئەمەریکا رایانگەیاند چەکدارێک لە ماڵێک لە داڵاس حەوت کەس دەکوژێت پێش ئەوەی پۆلیس تەقەی لێبکەن و بیکوژن.

تەقەکردنەکە لە بلانۆ ڕوویداوە کە دەکەوێتە باکووری داڵاس.

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی بلانۆ دەیڤد تێلی وتی ئەفسەرێکی پۆلیس چەکدارەکەی کوشتووە و ئەفسەرەکە بریندار نەبووە.

لاشەی حەوت کەس لەناو ماڵێکدا لە بلانۆ دۆزرانەوە و دوانی تر رەوانەی نەخۆشخانە کران بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

هیچ زانیارییەک نیە لەسەر ئەوەی چەکدارەکە پەیوەندیی هەبووبێت بە قوربانییەکانەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG