ئه‌و که‌سه له ماوه‌ی ڕاگرتن له سه‌ر چرای سوور له میدله‌ند ده‌سترێژی له خه‌ڵک کرد و پاشان له هه‌مان کاتدا به شه‌قامه‌کان و رێگاکانی سه‌ره‌کی دا ئوتوموبیلی لێده‌خوڕی به‌رده‌وام به هه‌ڕه‌مه‌کی ده‌ستدرێژی له خه‌ڵک و ئوتۆموبیله‌کانی تر ده‌کرد.
ئه‌و پاشان ده‌ستی به سه‌ر لۆرییه‌کی ئیداره‌ی پۆست داگرت و له ده‌مێکدا بۆ شاری ئۆدێسا ده‌ڕۆیی درێژه‌ی به ده‌سترێژی کردن دا. پاشان پولیس له نزیک سینه‌مایه‌ک ئه‌و شوێنه‌ی هێرشبه‌ره‌که ئوتوموبیله‌که‌ی ڕاگرتبوو تووشی ته‌قه‌ی و لێکدان بوو که سه‌رئه‌نجامه‌که‌ی پولیس ئه‌و که‌سه‌یان کوشت.
له نێوئه‌و که‌سانه‌ی له ده‌سترێژی شه‌مه‌دا برینداربوون کچێکی 17 ساڵان و سێ ئه‌فسه‌ری به‌شی چه‌سپاندنی یاسایان له نێودا. وه‌ک کاربه‌ده‌ستانی نه‌خۆشخانه و پولیس گوتیان.
روون نیه داخوا پولیس بۆ چی پێش ته‌قه‌که ئه‌و که‌سه نه‌ناسراوه‌ی ڕاگرت یان داخوا هۆکاری چی بووه. سه‌رۆکی پولیسی ئۆدێسا مایک گێرک ئه‌و که‌سه‌ی وه‌ک پیاوێکی ته‌مه‌ن 30 ساڵه‌ی سپی پێست وه‌سفکرد، به‌ڵام نه‌یهه‌ویست زانیاری زیاتر دابین بکات.
هێرشه‌که له دوایی حه‌وتوودا روویدا له ده‌مێکدا خه‌ڵک له پشووی ڕۆژی کریکار له ئه‌مه‌ریکا دا بوون و جه‌ماوه‌رێكی زۆر له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ بوون و له ئه‌یاله‌تێک ڕوویدا که که‌متر له مانگێک پێشتر له فرۆشگای واڵمارت له ئێل پاسۆ چه‌کدارێک 22 که‌سی کوشت که ده‌وری 285 مایل له شاری ئۆدێسا دووره.
ئه‌م کاره‌ساته شه‌مه کاتژمێر 3:13 پاش نیوه‌ڕۆ به کاتی خۆجێی روویدا. دوو پولیس هه‌ویستیان شۆفێرێک ڕابگرن که له ئه‌و کاتدا له گه‌ڵ ئوتوموبیلی دیکه له چوارڕێیانه‌یه‌ک له سه‌ر چرای سوور ڕاوه‌ستا بوون. پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و شۆفێره به ته‌واوی ئوتوموبیله‌که‌ی ڕابگرێت ده‌ست بۆ تفه‌نگه‌که‌ی ده‌بات و له شووشه‌ی پشته‌وه‌ی ئوتوموبیله‌که‌ی ڕا ده‌ستڕێژی له دوو پولیسه‌که ده‌کات، وه‌ک ئێلیزابێت کاربه‌ده‌ستی باڵا له وه‌زاره‌تی پارێزگاری گشتی ئه‌یاله‌تی ته‌گزاس باسی رووداوه‌که‌ی کرد.
پولیس زانیاری وردی سه‌باره‌ت به کوژراوان و برینداران دابین نه‌کردووه و به‌شی پۆستخانه‌ش سه‌باره‌ت به ئه‌وشۆفێری که‌لۆرییه‌که‌ی ڕفێندرا لێدوانی نه‌داوه.