Accessibility links

جه‌وانێكی 17 ساڵه‌ گومانباری ده‌سترێژی له‌ قوتابخانه‌ی ئه‌یاله‌تی ته‌کساسه‌


دیمتریۆس پاگۆرتزیس
دیمتریۆس پاگۆرتزیس

له‌ نێو کوژراوه‌کان دا جێگره‌وه‌یه‌کی مامۆستا و قوتابێکی بیانی تێدان.

کاربه‌ده‌ستانی ته‌کساس گه‌نجێكی 17 ساڵه‌ به‌ تاوانیاری کوشتنی 10 که‌س ده‌زانن که‌ زۆربه‌یان قوتابی قوتابخانه‌ی دوا ناوه‌ندی شاری سانتێ فێ له‌ ته‌کساسن.

قوتابیان گوتیان چه‌کداره‌که‌ ، که‌ له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی به‌رێوه‌بردنی یاسا به‌ دمیترۆیس پاگۆرتزیس ناسراوه‌ و قوتابیه، هه‌ینی‌ پێش 8ی سه‌ر له‌ به‌یانی له‌ قوتابخانه‌ی سانتا فێ ده‌سترێژی کرد.

فه‌رمانداری ته‌کساس گرێگ ئه‌بات گوتی پولیس که‌ره‌سه‌ی ته‌قینه‌وه‌ و مۆلۆتۆڤ کۆکته‌یلی له‌ ماڵی گومانلێکراوه‌که‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌ له‌ گه‌ڵ ئوتوموبێلێکی له‌ ده‌رورووبه‌ری قوتابخانه‌ ئه‌و شوێنه‌ که‌ ته‌قه‌که‌ لێی روودا.

ئه‌بات گوتی گومانلێکراوه‌که‌، که‌ ئێستا به‌ تاوانی کوشتن گیراوه‌، مه‌به‌ستی بوو دوای ده‌سترێژکردنه‌که‌ خۆی بکوژێت به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر کرا وه‌ک به‌ ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌بردنی یاسای گوت، وره‌ی بۆ ئه‌و کاره‌ نه‌ما.

فه‌رمانداره‌که‌ گوتی له‌ هێرشه‌که‌دا دوو چه‌ک به‌کارهێنراون و هه‌ر دووک چه‌که‌که‌ش هی بابی گومانلێکراوه‌که‌ بوونه‌، به‌ڵام گوتی دڵنێا نیه‌ داخوا بابی زانیوه‌تی که‌ کوڕه‌که‌ی ئه‌و چه‌کانه‌ هه‌ڵده‌گرێت یان نا.

XS
SM
MD
LG