Accessibility links

لە ئەنجامی تەقەکردنێک لە کڵێسایەک لە تێکساس زیاتر 20 کەس کوژران


پیاوێک کە باوەڕوایە سەربازێکی دەرکراوی هێزی ئاسمانی بووبێت لە کڵێسایەکی نزیک سان ئانتۆنیۆ لە تێکساس دەستی کرد بە تەقەکردن و لە ئەنجامدا 26 کەسی کوشت و بەلایەنی کەمەوە 20 کەسی دیکەی بریندارکرد.

قوربانیەکان لە پێنج ساڵەوە تا 72 ساڵیان تێدایە.

تەقەکەرەکەش لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە بەڵام تا ئێستا پاڵنەرەکەی نەزانراوە.

لێکۆڵەرەوانی فیدڕاڵی ئێف بی ئای و دەزگای کحول و تۆباکۆ و چەک لە سوثەرلاند سپرینگسن لە تێکساس بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.

سەرۆک دانۆڵد ترامپ تەقەکردنەکەی بە کردەوەیەکی شەڕانگێزی ناودێرکرد و وتی لە ژاپۆنەوە چاودێری بارودۆخەکە دەکات.

سەرۆک وتی " ناتوانین ئەو ئازار و ناخۆشییەی هەستی پێدەکەین بیکەین بە وشە و ناتوانین بیهێنینە بەرچاومان کە ئەو کەسانەی خۆشەویستانیان لە دەستداوە چەند بە ئازارە. دڵمان شکاوە،"

حکومڕانی تێکساس گرێگ ئابۆت دەڵێت ئەمە خراپترین ڕووداوی تەقەکردنە لە مێژوویی تێکساسدا.

شەریفی شارۆچکەی ویڵسن دەڵێت پۆلیس چەند چەکێکی لەناو ئوتومبێلی تەقەکەرەکەدا دۆزیوەتەوە.

بەرپرسانی تێکساس ناسنامەی تەقەکەرەکەیان بڵاونەکردەوە بەڵام ڕاپۆرتەکانی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئەمەریکا دەڵێت تەقەکەرەکە دێڤین کێڵی تەمەن 26 ساڵە کە دادگایی کراوە و لە هێزی ئاسمانی ئەمەریکادا دەرکراوە.

دووان لە قوربانییەکان لە دەرەوەی کڵێساکە کوژراون بەڵام ئەوانی دیکە هەموویان لە ناوەوە کوژراون.

لقی ئێف بی ئای سان ئانتۆنیۆ دەڵێت بریکارەکانی ڕەوانەی ئەوێ کردووە و هیچ ئاماژەیەک نەبووە بۆ پاڵنەری چەکدارەکە.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG