بەڕێوبەری پۆلیسی شارۆچکەی هاریس لە ویلایەتی تێکساس ئێد گۆنزالێز وتی چەکدارێک لە بازاڕێکی میللی لە شاری هیوستنی سەر بە ویلایەتی تێکساس تەقەی کردووە و لە ئەنجامدا حەوت کەس برینداربوون، دواتر چەکدارەکە لە شوێنی تەقەکردنەکە دەستگیرکراوە.
ئێد گۆنزالێز وتی " هیچ کام لە بریندارەکان برینەکانیان مەترسیدار نیە."
ئاماژەشی بەوەدا " هەندێک لە بریندارەکان بەهۆی گەڕانەوەی فیشەکەکانەوە بووە، لە شوێنی تەقەکردنەکەدا چەکدارەکە دەستگیرکراوە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز