Accessibility links

چوار کەسی خەڵکی سوریا لە ئەڵمانیا بە تێرۆریزم تۆمەتبار دەکرێن


کاربەدەستانی ئەڵمانیا دەڵێن چوار کەسی خەڵکی سوریایان دەستگیرکردووە بەهۆی تۆمەتی ئەوەی کە لە وڵاتی خۆیان لەگەڵ تیرۆریستاندا کاریان کردووە.

موستەفا کەی 41 ساڵ، عەبدوڵا کەی 39 ساڵ، سوڵتان کەی 44 ساڵ و ئەحمەد کەی تەمەن 51ساڵ کە ناوی باوکیان بڵاونەکراوەتەوە بەهۆی ئەوەی ئەندامن لە ڕێکخراوی تیرۆریستی و شەڕ بۆ بەرەی نوسرە دەکەن لە سوریا دەستگیرکران و تۆمەتبارکران.

داواکاری گشتی فیدڕاڵی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ئەم کەسانە گوایە ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستین و دژی سوپای حکومەتی سوریا و هێزە کوردییەکان شەڕ دەکەن.

موستەفا و سوڵتان بە تۆمەتی تاوانی جەنگیش تۆمەتبارکران بەوەی کە خەڵکی مەدەنیان لە شارەکە دەرکردووە و کەل و پەلەکانیان بردوون.

داواکاری گشتی وتیشی سێ لە پیاوەکان برای یەکترین بەڵام هیچ وردەکارییەکی تری لەسەر کەسی چوارەم نەدا.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG