ته‌له‌ڤزیۆنی حکومه‌تی ئێران ڕایگه‌یاند 10 که‌س له خۆپێشاندانه‌کانی رۆژی یه‌ک شه‌مه له شاره‌کانی جۆربه‌جۆری ئێران کوژراون.
ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه رۆژی دووشه‌مه ئه‌م هه‌واڵه‌ی راگه‌یاند به‌لام زانیاری زیاتری دابین نه‌کرد. ئاژانسی ڕۆیتێرزیش ئه‌م هه‌واڵه به پشت به‌ستن به ته‌له‌ڤزیونی ئێران ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵاوکرده‌وه.
له ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌دا، ماشالا نێعمه‌تی، فه‌رمانداری شارستانی دوروود سه‌ربه ئوستانی لۆڕستان رۆژی یه‌ک شه‌مه هه‌واڵی سه‌باره‌ت به کوژرانی دوو که‌س دا.
هه‌روه‌ها هێدایه‌توڵا خادمی نوێنه‌ری شارستانی ئیزه له ئوستانی خوزستانیش به ئاژانسی ئیلنای گوت که خه‌ڵکی شارستانیش وه‌ک هه‌ندێک له شاره‌کانی دیکه رۆژی یه‌ک شه‌مه له ناڕه‌زایی ده‌ربڕێن به‌رامبه‌ر به گرفته‌کانی ئابووری دوو که‌س کوژران و چه‌ند که‌سیش له ئه‌و شارستانه دا بریندر بوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تڕا‌مپ ده‌لێت، "زۆر نیگه‌رانی" سه‌باره‌ت به به‌ربه‌ستکردنی خه‌ڵکی ئێران هه‌یه که حکومه‌ت ناهێڵێت له ڕێگای میدیا په‌یوه‌ندی بگرن.
ئێران رۆژی یه‌کشه‌مه به‌ربه‌ستی له پێش "تێلێگرام" ساز کرد که خه‌ڵک نه‌توانن وێنه‌کانی خۆپیشاندان بۆ یه‌کتر بنێرن.
له وتووێژێک له گه‌ڵ به‌شی فارسی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، جێگری یاریده‌ده‌ری سه‌رۆک تڕا‌مپ بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانی ستراتژیک مایکڵ ئاتن گوتی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا له مه‌سه‌له‌ی به‌ربه‌ست کردنی ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئێران ناتوانێت کارێکی ئه‌وتۆ بکات. به‌ڵام گوتی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی تڕا‌مپ چاوه‌روانی له کۆمپانییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژئاوا ده‌کات که وه‌ڵامی داوای حکومه‌تی ئێران نه‌ده‌نه‌وه.
ئه‌و گوتی: ئه‌و کۆمپانیانه نابێت مل که‌چی داواکان بۆ سانسۆر کردنی زانیاری بن. ئه‌و کۆمپانیانه ده‌بێت وه‌ک هه‌میشه کاری خۆیان بکه‌ن، و ڕێگا بده‌ن که زانیاری به ئازادی بگاته نێو ئێران."
ئه‌و هه‌روه‌ها گوتیشی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا چاو لێده‌که‌ن که بزانن چۆن کۆمپانییه‌کان له ئه‌م باره‌یه‌وه هه‌ڵس و که‌وت ده‌که‌ن.