Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا چاوی دەکەوێت بە هاوسەری قەشەیەکی ئەمەریکی کە لە تورکیا دەستگیرکراوە


کاربەدەستێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند ڕێکس تیلەرسن وەزیری دەرەوە شەوی پێنجشەممە چاوی کەوتووە بە هاوسەری قەشەیەکی ئەمەریکی کە لە بەندیخانەیەکی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا زیندانی کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان قەشە ئەندرۆ برەنسن لە مانگی دەی ساڵی ڕابردووەوە لە تورکیا دەسـتگیرکراوە بە تاوانی ئەندامێتی لە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی.

کاربەدەستەکە وتی وەزیری دەرەوە ویستویەتی دوایین پێشهاتەکانی لەسەر کەیسی قەشە ئەندرۆ برەنسن دەیزانێت بە هاوسەرەکەی ڕابگەیەنێت. هەروەها پەیمانی داوەتێ لەگەڵیدا لە پەیوەندیدابێت تا لە چۆنیەتی ڕۆیشتنی کەیسەکە ئاگاداری بکاتەوە.

ڕاپۆرتەکان دەڵێن قەشە ئەندرۆ برەنسن و نورینی هاوسەری یەکەم جار لە مانگی دەی ساڵی ڕابردوو دەسـتگیرکران بە تاوانی پێشێلکردنی یاساکانی کۆچبەری چونکە سەرپەرشتی کڵێسایەکی بچوکیان لە شاری ئیزمیر دەکرد.

ئێستا قەشە ئەندرۆ برەنسن تاوانبارکراوە بە ئەندامێتی لە نێو ڕێکخراوەکەی فەتحوڵا گولەن، ئەو پیاوە ئاینەیە موسڵمانەی لە ئەمەریکا دەژی و تورکیا بە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی ڕابردوو تاوانباری دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG