Accessibility links

سێناتۆر تێد کرووز دەڵێت ئێران دوژمنە و بۆ لە ناوبردنی توانایی ناوکی ئێراندەبێت ئەمەریکا هێزی لەشکری بەکاربێنێت


تێد کرووز، سێناتۆری کۆماریخواز

ئەو گوتی هیزی لەشکری بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە بەرامبەر ئێران بەکاربێت کە دروشمی "مەرگ بۆ ئەمەریکا" و "مەرگ بۆ ئیسڕایل" دەدات.

تێد کرووز، سێناتۆری ناسراوی کۆماریخواز گوتوویەتی ئەمەریکا دەبێت ئامادە بێت لە هێزێکی لەشکری کاریگەر لە دژی دوژمنی خۆی، ئێران، کەڵک وەربگرێت. بەڵام جەختی کردووە کە پێویستە ئەمەریکا لە سەر بەرژەوەندییەکانی خۆی پێدابگرێت و لە ئەگەری تێکهەڵچوونی لەشکری نابێت بە مەبەستی گۆڕینی ئێران بە وڵاتێکی دێمۆکڕاتێک، لەشکرکێشی بۆ سەر ئەو وڵاتە بکات.

بەڕیز کرووز چەند ڕۆژ پێش لە وتەکانی دەربارەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ناوەندی ئەمەریکەن ئێنترپرایز لە شاری واشنگتن گوتی: "ئێران دوژمنە. ئەگەری تەیاربوونی ئێران بە چەکەکانی ناوکی گەورەترین هەڕەشەی ئاسایشی نیشتمانییە کە ئەمەریکا و سەراسەری جیهان لە گەڵی رووبەڕوون."

ئەو سێناتۆرە وەک ئەندامی کومیتەی پەێوەندییەکانی دەرەوە لە سێنێتی ئەمەریکا گوتی: "ئەگەر هەر کاتێک بزانین کە ئایەتوڵا [خامنەیی] خەریکی وەدست هێنانی چەکەکانی ناوکییە - و باوەڕم وایە مەزنی خوازییەکانی بۆ ئەو مەبەستە هەروا درێژەی هەیە- دەبێت ئامادە بین لە هێزی لەشکری کاریگەر کەڵک وەربگرین تا دڵنیابین ئەو کارە سەر نەگرێت."

سێناتۆر کرووز هەروەها گوتی، بە ئەو حاڵەش "ئەگەر کار کەوتە دەرگیری، مەبەستی ئێمە نابێت لەشکرکێشی و هەوڵدان بۆ ئەوە بێت ئێران ببێت بە وڵاتێکی دێمۆکڕاتێک؛ بە جێگای ئەوە دەبێت مەبەست بەرگری لە ئەمەریکا و پێشگرتن لە ئێرانێکی ناوکی بێت."

XS
SM
MD
LG