Accessibility links

ڕێکخراوی ئەمنسی نێودەوڵەتی دەڵێت بەڕێوبەرەکەی لە تورکیا دەستگیرکراوە


ڕێکخراوی ئەمنستی نێودەوڵەتی وتی بەڕێوبەری لقەکەیان لە تورکیا تانەر کیلیتچ هێشتا دەستبەسەرە سەرەڕای دەرچوونی فەرمانی دادگا بۆ ئازادکردنی، هەروەها وتیشی ڕۆژی پێنجشەممە لە بەردەم دادگادا دەردەکەوێت.

دادگای تورکیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند بە مەرج بەڕێوبەری ڕێکخراوەکە لە تورکیا ئازاد دەکات لەگەڵ بەردەوامبوونی دادگاییەکەی بە تۆمەتی تیرۆر. ئەم دەستگیرکردنەی کیلیتچ و دوو کارمەندی تری بواری مافەکانی مرۆڤ بووە هۆی ئەوەی ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا ڕەخنەیەکی زۆر لە تورکیا بگرن.

بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ڕێکخراوی ئەمنستی نێودەوڵەتی لە ئەوروپا گۆری ڤان گۆلیک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وتی کیلیتچ لە زیندانی ئیزمیرەوە کە ماوەی هەشت مانگە لەوێ زیندانیکراوە گواستراوەتەوە بۆ سەنتەرێکی دەست بەسەرداگرتن بەهۆی ئەو فەرمانی دەستگیرکردنەوە کە لە دژی دەرکرا.

بەڵام ڤان گۆلیک ڕوونی نەکردەوە کە ئایا کیلیتچ ڕووبەڕووی تۆمەتی نوێ بۆتەوە بەپێی فەرمانی دەستگیرکردنەکەی یاخوود نا.

وتیشی " ڕێکخراوی ئەمنستی نێودەوڵەتی گواستنەوەکەی تانەری کیلیتچی بینیوە لە زیندانی ئیزمیرەوە بۆ سەنتەری دەست بەسەرداگرتنەکە. پۆلیس وتیان فەرمانی دەستگیرکردنەکەی بۆ دەرچووە بەڵام هیچ بڕیارێکی فەڕمی بۆ پارێزەرەکان نەهاتووە."

هەروەها وتیشی پۆلیس وتوویەتی بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە کیلیتچ لەبەردەم دادگای ناوخۆی ئیزمیردا دەردەکەوێت.

پارێزەرانی دژی کیلیتچ دەڵێن کیلیتچ بەرنامەی بایلۆکی دابەزاندووە کە ئەوەش بەرنامەیەکە شوێنەکەوتووانی کەسایەتی ئاینی فەتحوڵا گولەن بەکاری دەهێنن و تورکیا دوای کودەتاکە ئەو بەرنامەیەی قەدەغە کردووە. کیلیتچیش ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG