Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: خەلیلزاد لە دەوحە لەگەڵ نوێنەرانی تاڵیباندا کۆدەبێتەوە


زەڵمای خەلیلزاد

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئاشتی لە ئەفغانستان ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ نوێنەرانی تاڵیبانی ئەفغانیدا لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ کۆدەبنەوە، کۆبوونەوەکەش سەبارەت بەو کێشانەیە کە لە ئێستادا هاتوونەتە بەردەم ئەو پڕۆسە ئاشتیەی کە ئەمەریکا سەرپەرشتی دەکات.

ئەم کۆبوونەوەیەی نێوان نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا زەڵمای خەلیلزاد و بەرپرسانی تاڵیبان دوای ئەوە دێت حکومەتی ئەفغانستان نزیکەی 300 زیندانیکراوی تاڵیبانی ئازادکرد و لەلای خۆشیەوە تاڵیبان بۆ یەکەمین جار زیندانیکراوانی سەر بە حکومەتی ئەفغانستانی ئازادکرد.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکادا هاتووە دەڵێت ڕۆژی یەکشەممە خەلیلزاد بەرەو دەوحە بەڕێکەوتووە و لەگەڵ نوێنەرانی تاڵیباندا کۆدەبێتەوە، ئەوەشی خستۆتە ڕوو ئامانج لە کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی ئەو کێشە و بەربەستانەیە کە لەبەردەم جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکەی نێوان ئەمەریکا و تاڵیباندا هەن.

بەپێی ڕێکەوتنەکەی نێوان ئەمەریکا و تاڵیبان، دەبێت هێزەکانی ئەمەریکا بە قۆناغ لە ئەفغانستان بکشێنەوە و نزیکەی پێنج هەزار زیننانیکراوی تاڵیبانیش ئازاد بکرێن، هەروەها دەبێت تاڵیبان نزیکەی 1000 دیلی سەر بە حکومەتی ئەفغانستان ئازاد بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG