Accessibility links

لە ئەنجامی هێرشی خۆتەقێنەرێکی تالیبان ٧ کەس کوژراون و دەیان کەسیش بریندارن


ئەندامێکی ئەنجومەنی هەریمی باغڵان گوتی شەرەکە بەردەوامە و هەوڵدەدەن هێزەکانی ئاسایش لە هەریمەکانی دراوسێ ڕا بە پەڵە ڕەوانە بکەن.

بە گویرەی راپۆرتی ڕۆیتێرز بە دوای هێرشی خۆتەقینەرێکی تالیبان بە ئوتوموبیلی بۆمبکراو بۆ سەر بنکەکانی سەرکردایەتی پولیس یەکشەمە لە باکوری ئەفغانستان لانی کەم حەوت کەس کوژران و ٥٥ کەس بریندارن و کاربەدەستان دەڵێن شەڕ لە نێوان هێزەکانی ئاسایش و چەکدارانی تالیبان درێژەی هەیە.

کاربەدەستێکی وەزارەتی نێوخۆیی لە کابول گوتی هێرشبەرەکە بە ئوتوموبیلێکی زرێپۆشی لەشکری ئەمەریکا پر لە تەقەمەنی خۆی لە دەروازەی سەرکردایەتی پولیس لە شاری پۆلێ خومری تەقاندەوە.

عەبدول عەلیم غەفاری، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی هەریم لە پۆلێ خومری گوتی، "لانی کەم حەوت مەدەنی و کاردەستی ئاسایش کوژراون. هەروەها ڕاپۆرتمان سەبارەت بە تەرمی ژنان و منداڵان پێگەیشتوە."

گوتەبێژی تالبیان زەبیحولا موجاهێد گوتی، "چەندین شەرکەری تالبیان ئێستا لە گەڵ هێزەکانی ئەفغان لە شەڕدان."

نەسرەت ڕەحیمی، گوتەبێژێکی وەزارەتی نێوخۆیی لە کابول، گوتی کە چەندین شەرکەری تالیبان توانیان خۆیان بخزێنە نێو سەرکردایەتییەکانی پولیس. دوو لە هێرشبەران تەقەیان لێکرا و کوژراون و کردارەکان بەڕیوەن بۆ ئەوەی ئەو ملیتانانەی لە گەڵ هێزەکانی ئەفغان لە شەڕ دان لە ناویان بەرن."

تالیبان بەردەوام زرێپۆشەکانی لەشکری ئەمەریکا لە هێزەکانی ئەفغان بە دەستکەوت دەگرێت و پریان دەکات لە تەقەمەنی و وەک ئوتوموبیلی بۆمبکراو لە هێرشەکان دا بەکاریان دێنێت.

XS
SM
MD
LG