بەرپرسانی ئەفغانی دەڵێن حکومەتی ئەفغانستان نزیکەی 200 زیندانی تاڵیبانیان ئازاد کردووە لەپێناو ئەوەی دانوستانەکانی ئاشتی نێوانیان دەست پێبکاتەوە کە ماوەیەکی زۆرە دواخراوە.
بەرپرسانی ئەفغانی وتیان ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە و سێشەممە لە زیندانی سەرەکی لە کابوڵی پایتەختی وڵاتەکە ئەم کۆمەڵەیە ئازاد کراون، لە هەمان کاتیشدا تاڵیبان شەش ئەندامی هێزە تایبەتیەکانی ئەفغانستانی ئازاد کردووە.
بەرپرسێکی باڵای حکومەتی ئەفغانستان وتی " دەمانەوێت پڕۆسەی گۆڕینەوەی زیندانییەکان تەواو بکەین تاوەکو بتوانین بەزووترین کات دەست بکەین بە پڕۆسەی ئاشتی."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز