Accessibility links

تاڵیبان: فەرمانی ئازادکردنی دیلەکان بە مەرج دژی ڕێکەوتنەکەیە لەگەڵ ئەمەریکادا


وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان وتی فەرمانی ئازادکردنی دیلەکان بە مەرج کە حکومەتی ئەفغانی ڕایگەیاندووە لەگەڵ ئەو ڕێکەوتنەدا یەک ناگرێتەوە کە لەگەڵ ئەمەریکادا واژۆیان کردووە.

وتەبێژی تاڵیبان سوهەیل شاهین لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ وتی " ڕێکەوتنی ئاشتی بەتەواوەتی ڕوونی کردۆتەوە سەرەتا پێنج هەزار دیل ئازاد دەکرێن دواتر دانوستانەکان لەگەڵ حکومەتی ئەفغانستاندا دەست پێدەکات."

وتیشی " ڕێنەکەوتووین لەسەر ئەوەی دیلەکان بە مەرج ئازاد بکرێن، ئەگەر ئەوە بکرێت ئەوا دژی ئەو ڕێکەوتنەیە کە لە 29 ی مانگی دوودا لەگەڵ ئەمەریکا واژۆمان کردووە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG