چەکدارانی تاڵیبان بەلایەنی کەمەوە 14 سەربازیی ئەفغانیان کوشت و ژمارەیەکی دیکەیان بریندارکرد لە هێرشێکدا لە باشووری هەرێمی هێڵماند.
بەرپرسان وتیان چەکدارانی تاڵیبان هێرشیان کردۆتە سەر میحوەرەکانی پۆلیس لە دەوروبەری لاشکارگای پایتەختی هەرێمەکە، بەڵام هێزەکانی ئاسایش بەرپەرچی هێرشەکەیان داوەتەوە و شەڕ و پێکدادانێکی قورس ڕوویداوە و ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی تاڵیبان کوژراون.
وتەبێژی تاڵیبان بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕاگەیاند و ژمارەیەکی زۆر زیاتری کوژراوانی هێزەکانی حکومەتی ڕاگەیاند.
دواتر خۆکوژێک لە هەرێمی قەندەهار لەنزیک کاروانی سەربازیی ناتۆدا بە ئوتومبێلەکەیەوە خۆی تەقاندۆتەوە.
وتەبێژی پۆلیسی هەرێمەکە مەتیوڵا هیلال بە دەنگی ئەمەریکای وت تەقینەوەکەی ئافرەتێکی کوشتووە کە بەو شوێنەدا تێپەڕیوە و پێنج کەسی دیکەی بریندار کردووە، بەڵام هیچ زیانێکی بە هێزەکانی ناتۆ نەگەیاندووە.
سەرچاوە/ VOA