Accessibility links

تاڵیبان بە چین دەڵێت ئەفغانستان نابێتە بنکەیەک بۆ جیاخوازەکان


وتەبێژی تاڵیبان وتی شاندێکی تاڵیبان لەمیانەی سەردانەکەیاندا بۆ چین بە بەرپرسانی ئەو وڵاتەیان ڕاگەیاندووە ئەفغانستان نابێتە بنکەیەک بۆ پلان داڕشتن لە دژی وڵاتێکی دیکە.

وتەبێژی تاڵیبان محەمەد نایم بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت شاندێکی تاڵیبان بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی چیندا لە پەکینی پایتەختی ئەو وڵاتەن، ئەمەش لەکاتێکدایە چەکدارانی تاڵیبان بەردەوامن لە پێشڕەوییەکانیان لە سەرانسەری ئەفغانستان، بەو ناوچانەشەوە کە دەکەونە سەر سنووری نێوان چین و ئەفغانستان.

جێی ئاماژەیە چین لەوە دەترسێت ئەفغانستان ببێتە بنکەیەک بۆ جیاخوازەکانی ویگۆر لە هەرێمی شینگیانگی چین.

نایم وتی " ئیماڕاتی ئیسلامی دڵنیایی دەداتە چین کە خاکی ئەفغانستان دژی ئاسایشی هیچ وڵاتێک بەکارناهێندرێت."

وتیشی " چین بەڵێنیداوە دەست وەرنەداتە کاروباری ئەفغانستانەوە، بەڵام لەجیاتی ئەوە یارمەتی پێشکەش بکات لە چارەسەرکردنی کێشەکان و خستنەوەی ئاشتیدا."

جێی ئاماژەیە بەرپرسانی تاڵیبان لەم مانگانەی دواییدا هەوڵیانداوە پەرە بە پەیوەندییە دیبلۆماتیە نێودەوڵەتیەکانیان بدەن، ئەوەش بەمەبەستی ئەوەی لە حاڵەتێکدا ئەگەر دەسەڵات لە ئەفغانستان بگرنەوە دەست لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەوە دانیان پێدا بندرێت.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG