Accessibility links

شاندێکی تاڵیبان لەگەڵ نوێنەری تایبەتی چین لە ئەفغانستان کۆدەبنەوە


وتەبێژی تاڵیبان وتی شاندێکی تاڵیبان لە پەکین چاویان بە نوێنەری تایبەتی چین بۆ ئەفغانستان کەوتووە و گفتوگۆیان لەسەر دانوستانەکانی ئاشتی نێوان ئەمەریکا و تاڵیبان کردووە.

ئەم کۆبوونەوەیەش دوای ئەوە دێت سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە دوایین ساتەکاندا لەمدواییانەدا دانوستانەکانی ئاشتی نێوان وڵاتەکەی و تاڵیبانی هەڵوەشاندەوە.

وتەبێژی تاڵیبان سوهەیل شاهین لە قەتەڕ لە تویتەر نوسیویەتی شاندێکی نۆ کەسی سەردانی پەکینیان کردووە، لەوێ لەگەڵ نوێنەری تایبەتی چین بۆ ئەفغانستان دنگ شین جۆندا کۆبوونەتەوە.

جێی ئاماژەیە بەدرێژایی ساڵی ڕابردوو دانوستانەکانی ئاشتی نێوان تاڵیبان و واشنتن لە قەتەڕ بەڕێوەدەچوون.

شاهین وتی " نوێنەری تایبەتی چین وتی ڕێکەوتن لەنێوان ئەمەریکا و تاڵیباندا چوارچێوەیەکی نوێ دەبێت بۆ چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ دۆسییەی ئەفغانستان و ئێمە پشتگیری لێدەکەین."

شاهین وتی سەرۆکی شاندەکەی تاڵیبان مەلا بارادار وتوویەتی گفتوگۆیەکی ئەنجامداوە و گەیشتووە بە " ڕێکەوتنێکی چڕوپڕ."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG