تاڵیبان ڕایگەیاند دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ ئەمەریکادا هەڵوەشاندۆتەوە کە وابڕیاربوو لەم هەفتەیەدا لە قەتەڕ بەڕێوەبچێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەوە کە هەردوولا ڕێنەکەوتوون لەسەر خشتەی کارەکان، بەتایبەتی سەبارەت بە بەشداریکردنی بەرپرسانی ئەفغانی و بابەتی ئاگربەست و گۆڕینەوەی دیلەکان.
بەرپرسانی باڵای ئەفغانی لە ماوەی ڕابردوودا وتیان وابڕیارە ڕۆژی چوارشەممە دانوستانەکان لە قەتەڕ بەڕێوەبچێت و دوو ڕۆژ بخایەنێت، بەڵام تاڵیبان ڕەتی کردەوە بەرپرسانی حکومەتی ئەفغانستان بەشداری دانوستانەکان بکەن و بە بووکەڵە ناودێری کردن.
سەرچاوەیەکی تاڵیبان بە ڕۆیتەرزی وت " بەرپرسانی ئەمەریکی سووربوون لەسەر پێویستی چاوپێکەوتنی تاڵیبان بە بەرپرسانی ئەفغانی لە قەتەڕ و هەردوولا ڕێنەکەوتوون لەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ساڵی 2019 دا."
وتیشی " هەردوولا ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی لە قەتەڕ کۆنەبنەوە."
وتەبێژی تاڵیبان زەبیحوڵا موجاهید لە ماوەی ڕابردوودا وتی هێشتا هەردوولا کاردەکەن لەسەر وردەکاریەکان و خشتەی کارەکانی دانوستانەکان هێشتا ڕوون نیە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز