Accessibility links

تاڵیبان بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی سەر هێزەکانی پۆلیسی ئەفغانستان ڕادەگەیەنێت


بەرپرسانی حکومەتی ئەفغانستان وتیان ڕۆژی چوارشەممە ئوتومبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەبەردەم بنکەیەکی پۆلیس لە کابوڵی پایتەختی وڵاتەکە تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە بەلایەنی کەمەوە 95 کەس کوژراون.

سەرەڕایدانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و تاڵیبان و نزیکبوونەوەیان لە ڕێکەوتنێک کە تیایدا ئەمەریکا لە ئەفغانستان بکشێتەوە و تاڵیبانیش بەڵین بدات ئەفغانستان نەکات بە بنکەیەک بۆ پلاندانان بۆ هێرشەکانی، توندوتیژییەکان لە ئەفغانستان هێشتا ماون و کەم نەبوونەتەوە.

تاڵیبان وتی یەکێک لە چەکدارە خۆکوژەکانی ئەو هێرشەی ئەنجامداوە.

تاڵیبان لە بەیاننامەیەکدا وتی " ژمارەیەکی زۆر سەرباز و پۆلیس لەنێو کوژراو و بریندارەکاندا هەن."

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان نوسرەت ڕەحیمی وتی لە خاڵی پشکنینی پۆلیسدا لەبەردەم بنکەکە ئوتومبێلەکە وەستێنراوە، لەو کاتەدا تەقیوەتەوە.

وتەبێژەکە لە زاری وەزارەتی تەندروستیەوە وتی 95 بریندار گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان و زۆربەیان هاوڵاتی مەدەنین و منداڵ و ئافرەتیان تێدایە.

لەلایەکی دیکەوە دەزگای سەرەکی ئاسایش وتی هێزەکانی ئاسایش هەڵیانکوتاوەتە سەر کۆمەڵێک شوێن لە سەرتاسەری کابوڵدا و حەشارگەیەکی گەورەی چەکدارانی تاڵیبانیان کاول کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG