Accessibility links

تاڵیبان دەست دەگرێت بەسەر ناوچەیەکدا لە هەرێمی غەزنەی ئەفغانستان


بەرپرسانی پۆلیسی ئەفغانستان وتیان چەکدارانی تاڵیبان دەستیان گرتووە بەسەر ناوچەیەکدا لە هەرێمی غەزنەی نزیک لە پایتەختی هەرێمەکە و زیاتر لە 12 کەسیان کوشتووە وە لەنێو کوژراوەکاندا فەرمانڕەوای ناوچەکەی تێدابووە.

جێی ئاماژەیە ناوچەی خەواجە عەمری لە غەزنە بە پارێزراوترین ناوچەی هەرێمەکە دانرابوو.

جێگری سەرۆکی پۆلیسی غەزنە وتی چەکدارەکان فەرمانڕەوای ناوچەکەیان کوشتووە لە دۆست شەمس و هەروەها دوو پاسەوانەکەیی و حەوت پۆلیسی سەر بە هەواڵگری حکومەتیان کوشتووە.

وتیشی چەکدارانی تاڵیبان بنکەی فەرمانڕەواکەیان لە ناوچەکەدا سووتاندووە.

وتەبێژی تاڵیبان زەبیحوڵا موجاهید لە بەیاننامەیەکدا وتی چەکدارانی تاڵیبان لە هێرشەکەدا 20 پۆلیسیان کوشتووە.

ناوچەی خەواجە عەمری کەوتە دەستی تاڵیبانەوە و بەوەش کۆنتڕۆڵی تاڵیبان بە ئاڕاستیە شاری غەزنەی پایتەختی هەرێمەکە فراوانتر بوو کە 150 هەزار کەسی تێدا دەژی و دەکەوێتە 150 کیلۆمەتر باشووری ڕۆژئاوای کابوڵی پایتەختی ئەفغانستانەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG