Accessibility links

تاڵیبان بۆ ئەمەریکا: چاوەڕێ مەکەن لێمان چەکەکانمان فڕێ بدەین


تاڵیبان وتی پێویستە نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئەفغانستان چیتر داوا لە چەکدارانی تاڵیبان نەکات چەکەکانیان فڕێ بدەن و لەجیاتی ئەوە ئەمەریک ڕازی بکات چیتر هێز بەکارنەهێنێت.

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئەفغانستان زەڵمای خەلیلزاد لەم هەفتەیەدا چووە ناو شەشەمین خولی دانوستانەکانی ئاشتی ئەفغانستانەوە لەنێوان ئەمەریکا و تاڵیباندا بەمەبەستی کۆتای هێنان بە جەنگی ئەفغانستان.

خەلیلزاد وتی " لە کردنەوەی دانیشتنەکەماندا جەختم کردەوە بۆ تاڵیبان کە برا و خوشکەکانیان لە گەلی ئەفغانی دەیانەوێت جەنگ کۆتای پێبێت."

وتیشی " ئێستا کاتی ئەوەی چەکەکان فڕێ بدەن و توندوتیژییەکان بوەستێنن و ئاشتی بەرقەرار بکەن."

وتەبێژی تاڵیبان زەبیحوڵا موجاهید لە زنجیرەیەک تویتدا وەڵامی خەلیلزادی دایەوە و وتی " خەلیلزاد دەبێت بیرۆکەی فڕێدانی چەک لەبیر بکات."

وتیشی " لەجیاتی ئەم خەیاڵانە، پێویستە واشنتن ڕازی بکات چیتر هێز بەکارنەهێنێت و نەبێتە هۆی کەوتنەوەی زیانی گیانی و ئابووری لە کابوڵ."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG