Accessibility links

سەرچاوەکان: نوێنەرانی تاڵیبان لە سعودیە لەگەڵ بەرپرسانی ئەفغانیدا کۆدەبنەوە


سێ بەرپرسی تاڵیبان وتیان لەم هەفتەیەدا نوێنەرانمان لەگەڵ شاندێکی حکومەتی ئەفغانیدا لە سعودیە کۆبوونەتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕەوشی ئاسایشی وڵاتەکە پێش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان ئەفغانستان کە وابڕیارە مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت، هەروەها گفتوگۆ لەسەر ئازادکردنی زیندانییەکانیش کراوە.

ئەم کۆبوونەوەیەش مانگێک پێش هەڵبژاردنەکان ئەنجامدرا، لە ئەفغانستان ئێستا ترسی ئەوە هەیە لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا هێرش بکرێتە سەر ناوەندەکانی دەنگدان.

بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بە هێمنی و بەبێ ڕووداوی توندوتیژی ئامانجی سەرەکی حکومەتی ئەفغانستان و هاوپەیمانەکانیەتی.

یەکێک لە سەرکردەکانی تاڵیبان وتی " داوایان لێکردین یارمەتیان بدەین لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێک لە ئاشتیدا."

وتیشی " شاندەکەی ئەفغانستان ڕێکەوتن لەگەڵمان کە زیندانییەکان ئازاد بکەن." وتیشی لە ئێستادا هەندێک لە زیندانییەکان ئازاد کراون کە ڕووبەڕووی تۆمەتی سادە بوونەتەوە و بەرپرسانی ئەفغانی زیندانییەکانیان بۆ سێ جۆر دابەش کردووە، بەپێی گرنگییان، تاوەکو لە داهاتوودا ئازادیان بکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG