Accessibility links

نوێنەرانی تاڵیبان و حکومەتی ئەفغانستان یەکەمین کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆ ئەنجام دەدەن


هەردوو وتەبێژی حکومەتی ئەفغانستان و بزووتنەوەی تاڵیبان وتیان یەکەمین کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆیان لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ ئەنجامداوە، لەکاتێکدا نوێنەرانی هەردوولا هەوڵ دەدەن خشتەیەکی کار دابنێن و چۆنێتی بەڕێوەچوونی دانوستانەکانی ئاشتی نێوانیان دیاریبکەن.

دانوستکاری حکومەتی ئەفغانستان نادر نادری و وتەبێژی تاڵیبان محەمەد نەعیم لە دوو بەیاننامەی هاوشێوەدا وتیان " هەردوو تیمی دانوستکاران بە تەواوی ئەندامەکانیانەوە لە کاتژمێر چوار و نیوی ئێوارە کۆبوونەوە."

وتیشیان " سەرۆکەکانی هەردوو شاندەکە دووبارە جەختیان لە ئارام گرتن و لێبووردەیی کردەوە و ئێمە بەرەو پێشەوە دەڕۆین."

کۆمەڵەیەکی بچووک لە دانوستکارانی هەردوولا لەم ڕۆژانەی دواییدا بەمەبەستی چۆنێتی بەڕێوەچوونی دانوستانەکانی ئاشتی چاویان بەیەک کەوت.

وتەبێژەکان وتیان دانوستکاران لەسەر یاسا و ڕێوشوێنەکان ڕێکەوتوون، بەڵام هێشتا هەندێک بابەت بە هەڵپەسراوی ماونەتەوە.

بەرپرسێکی کۆشکی سەرۆکایەتی ئەفغانستان وتی ئەرکی سەرەکی ئێمە ئەوەیە شتێک بکەین تاڵیبان بە ئاگربەست ڕازی ببێت یاخود توندوتیژییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG