Accessibility links

شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی ئەفغانستان و تاڵیبان لە ڕۆژهەڵاتی کابوڵ


بەرپرسانی ئەفغانستان ڕایانگەیاند هێزەکانی ئەفغانستان لە شاری مەهتەرلام کە 120 کیلۆمەتر لە کابوڵەوە دوورە ڕووبەڕووی چەکدارانی تاڵیبان بوونەتەوە و دواتر سوپای وڵاتەکە بە سەرپەرشتی وەزیری بەرگری ئەفغانستان هێرشێکی پێچەوانەیی ئەنجامداوە.

لە دوای دەستپێکردنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان, کردەوە توندوتیژییەکان لە وڵاتەکەدا زیادیکردووە، ئەوەش لەگەڵ هەوڵەکانی تاڵیبان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەی زیاتر لە وڵاتەکەدا.

درەنگانێکی ڕۆژی یەکشەممە شەڕ و پێکدادانێکی توند لە قەراغ شاری مەهتەرلام ڕوویدا کە پایتەختی ویلایەتی لوغمانە و نزیکەی 140 هەزار کەس تیایدا دەژی.

بەرپرسانی ئەفغانستان وتیان وەزیری بەرگری وڵاتەکە یاسین زیاء لە قۆناغێکی شەڕەکەدا سەرپەرشتی ئەرکەکانی کردووە.

زیاء کە پێشتریش سەرۆک ئەرکانی سوپا بووە لە پەیامێکدا وتی " لەگەڵ گەیشتنی پشتیوانیەکاندا، بەتوندی لە دوژمن دراوە."

وتەبێژی تاڵیبان زەبیحوڵا موجاهید بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت چەکدارانی تاڵیبان لە گەڕەکەکانی شارەکەدا دەستیان بەسەر 37 خاڵی پشکنیندا گرتووە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG